ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی ریتا ئۆرا پشوی سەری ساڵ لە كەناری دەریا بەسەر دەبات.
ریتا ئۆرا بە مەبەستی بەسەربردنی چەند كاتێكی خۆش و پشوو وەرگرتنی سەری ساڵ، دەچێتە كەنارەكانی میامی لە فلۆریدا و بە جلی سەر دەریاوە دەردەكەوێت.
كامێرای پاپاراتزییەكان چەند وێنەیەكی ئەو ئەستێرە تەمەن 25 ساڵەیان گرتووە و بە میدیاكاندا بڵاویان كردۆتەوە، لە وێنەكانیشدا ئۆرا بە مایۆیەكیەوە دەردەكەوێت كە تێكەڵە لە ڕەنگی شین و سەوز و سپی، بەشێكی زۆری سنگیشی بەهۆی شێوازی مایۆكەوە دەركەوتووە.
ریتا ئۆرا ئەو گەشتەی لەگەڵ دوو هاوڕێیدا ئەنجامداوە و ویستوێتی سود لە تیشكی بەهێزی خۆی لە كەنار دەریا وەربگرێت.