قوسەی حاتەم كوڕی هونەرمەندی ناسراو حاتم عێراقی هێرشی توند دەكاتە سەر سابر روباعی و بە بێ بەڵێن تۆمەتباری دەكات.
قوسەی حاتم كە یەكێك لە بەشداربوانی وەرزی یەكەمی پرۆگرامی (The voice) لە گروپەكەی سابر روباعی، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای تەواو بونی پرۆگرامەكە ئەو هونەرمەندە چەندین بەڵێنی پێداوە بەڵام هیچ كام لەو بەڵێنانەی نەبردۆتەسەر.
قوسەی دەڵێت "دوای ئەوەی لە پرۆگرامی (The voice) گەشتمە ئەڵقەی كۆتای، سابر بەڵێنی پێدام لەگەڵیدا بەشداری چەندین فیستیڤاڵ و ئاهەنگ بكەم، هەروەها پێكەوە گۆرانییە پێشكەش بكەین، بەڵام من هیچم لێ نەبینین".
ئەو هونەرمەندە لاوە سابر روباعی بە بێ بەڵێن ناودەبات و نازانێت بۆچی ئەو قسانەی خۆی نەبردۆتە سەر.