ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ دەچێتە بواری نواندنەوە و لە فیلمێكی سینەمایدا ڕۆڵ دەبینێت.
ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشكرای دەكات كە بیۆنسێ لە فیلمێكی سینەمای نوێدا دەردەكەوێت و بەهیواشە بتوانێت ئەو ڕۆڵە خەڵاتی ئۆسكار بەدەست بهێنێت.
چیرۆكی فیلمەكە باس لە ژیانی كۆچەری ئەفریقی سارە بارتمان دەكات و ئەو خانمە هونەرمەندەش ڕۆڵی سارە دەبینێت، كە لەلای خێزانێك لە باشوری ئەفریقا كاردەكات دواتریش پزیشكێك بە بیانوی بەناوبانگكردنی دەیباتە ئەوروپا بەڵام لەڕاستیدا ئەو مەبەستی ئەوەبووە جەستەی شی بكاتەوە بەهۆی ئەوەی شێوەی جەستەی زۆری سەیر بووە.
بارتمان لە ئەوروپا توشی چەندین كێشە دەبێت، دواتریش لەلایەن گروپی سێركەوە كاری پێدەكرێت، مێژووی ئەم ڕووداوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1800.
بڕیارە چەندین مامۆستای ئەكادیمی بواری نواندن وانەی تایبەت بە بیۆنسێ بڵێنەوە.