ئەستێرەی بەناوبانگی عێراقی كازم ساهیر نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاودەكاتەوە.
كازم ساهیر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە، كلیپی گۆرانی (كتاب الحب) بڵاودەكاتەوە كە دیمەنەكانی لە درامای (مدرسە الحب) وەرگیراوە كە كارێكی دارمییە و ساهیر و چەندین ئەكتەری بەناوبانگی عەرەب بەشداریان تێدا كردووە.
گۆرانییەكە لە تێكستی شاعیری گەورە نزار قەبانییە و لە ئاوازی كازم ساهیر خۆیەتی،كلیپەكەش لە دەرهێنانی سەفوان نعمویە كە لەهەمان كاتدا دەرهێنەری دراماكەیە.
ساهیر لەو درامایەدا ڕۆڵی چیرۆك خوێن دەبینێت، لە لێدوانێكیشیدا خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری كردن لەو كارەدا دەربڕیوە و ڕایگەیاندووە كە بەشداری كردنی لەو كارەدا وەك ئاوازدانەر و گۆرانبێژ و چیرۆك خوێن هەستێكی جیاوازی پێبەخشیوە، چونكە ئەو سێ كارە باس لە سروشتی ئەو و شێوازی بیركردنەوەی دەكەن بۆ شتەكانی دەوروبەمان.
درامای (مدرسە الحب) لە 60 ئەڵقە پێكهاتووە و لەئێستادا كارەكانی وێنەگرتنی 30 ئەڵقەی یەكەمی تەواو بووە، بڕیارە لەم ساڵدا نمایش بكرێت.