وێنە...ئەكتەرێكی ڕووت بە ئاڵای ئسرائیل خۆی دادەپۆشێت

بڵاوبونەوەی وێنەی ئەكتەرێكی ڕووت كە بە ئاڵای ئسرائیل خۆی داپۆشیوە، هەرایەكی گەورە دەنێتەوە و ئیسرائیلیەكان توڕە دەكات.

عیدەن ئیبراجیل كە خانمە ئەكتەرێكی ئسرائیلییە، وێنەیەكی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بە ڕووتی دەركەوتووە شوێنە هەستیارەكی لەشی بە ئاڵای وڵاتەكەی داپۆشیوە.

بڵاوبونەوەی ئەو وێنەیە هەرایەكی گەورەی لێدەكەوێتەوە و دانیشتوانی ئەو وڵاتە توڕە دەكات، بە جۆرێك كە زۆرینەیان چەندین وشەی نەشیاویان بەرامبەر بەو كچە ئەكتەرە بەكارهێناوە، بەوپێی سوكایەتی بە هێمایەكی پیرۆزی وڵاتەكەی كردووە.

عیدەن ئیبراجیل دوای ئەو دەنگدانەوە گەورەیە وێنەكەی دەسڕێتەوە و لە پەیامێكیشدا داوای لێبوردن دەكات لە توڕەكردنی جەماوەر و دەڵێت "ئەو وێنەیەم بۆیە گرتووە تا بیسەلمێنم ئسرائیل و سوپاكەیم زۆر خۆشدەوێت، بەڵام دیارە هەڵەم كردووە".




PM:02:36:10/01/2016