ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانی ئالان ریكمان دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لەتەمەنی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئالان ریكمان كە یەكێكە لە پاڵەوانانی زنجیرە فیلمەكانی هاری پۆتەر و فیلمی ڕۆبن هۆد، كۆچی دوایی كرد و خێزانەكەشی هۆكاری مردنەكەشی بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە بووە.
ریكامان بەهۆی كارەكانییەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە كە دیارترینیان خەڵاتی بافتایە كە لە ساڵی 1991 وەریگرتووە، یەكێك لە كارەكتەرە دیارەكانیشی، ڕۆڵی پرۆفیسۆر سنیپە لە فیلمی هاری پۆتەر هەورەها كارەكتەری گرۆبە لە فیلمی ڕۆبن هوددا.