خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد نیان عەبدوڵا باری تەندروستی تێكدەچێت و نەشتەرگەرییەكی گەورەی بۆ ئەنجام دەدرێت.
نیان عەبدوڵا دوای ئەوەی گرێیەك لەناو سكی و لەسەر منداڵدانی دروست دەبێت، باری تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات، دواتریش پزیشكەكان بڕیارە دەدەن كە نەشتەرگەرییەكی گەورەی بۆ ئەنجام بدەن.
نەشتەرگەرییەكەی نیان لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكانی سلێمانی ئەنجامدراوە و زیاتر لە هەشت كاتژمێری پێچووە، لەئێستاشدا باری تەندروستی بەرەو باشبوون دەچێت.
ئەو خانمە هونەرمەندە لەئێستادا لە ماڵی خۆشی پشوو دەدات، چەندین هونەرمەندیش بەمەبەستی هەواڵپرسی سەردانی ئەو هونەرمەندەیان كردووە.