ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی لە نوێترین دەركەوتنیدا جەماوەرەكەی توشی شۆك دەكات.
ئەنجلینا جولی ئامادەی نمایشی یەكەمی فیلمی ئەنیمەیشنی (Kung Fu Panda 3) دەبێت كە خۆی بە دەنگ رۆڵی سەرەكی تێدا دەبینێت و چەندین ئەكتەری دیكەش بە هەمان شێوە بە دەنگ بەشداریان تێدا كردووە كە دیارترنیان جاك بلاك و داستن هۆڤمانن.
جولی بە جلێكی ڕەش و شێوەیەكی سادە ئامادەی نمایشی فیلمەكە دەبێت و بە دەركەوتنەكەی میدیاكان و جەماوەرەكەی توشی سەرسوڕمان دەكات و بەشێكیشیان دەترسێنێت.
ئەو خانمە ئەكتەرە لاوازییەكی زۆری پێوە دیاربووە، بە تایبەت قاچەكانی كە هەرگیز بەو شێوەیە نەبینراوە، ئەمە جگە لەوەی ماندوبونێكی زۆر بە روخسارییەوە بینراوە و زۆركەس پرسیاری ئەوەیان لا دروست بووە، ئایا جولی توشی هیچ نەخۆشییەك نەبووە؟