چیرۆكێكی نوێ دەربارەی هۆكاری كوشتنی جێگر عەزیز

دوای كوشتنی هونەرمەندی لاو جێگر عەزیز، چەندین چیرۆكی جیاواز دەربارەی هۆكاری كوشتنەكەی بڵاودەكرێتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە بنەماڵەی جێگر عەزیز ئاشكرای دەكات كە دوای ئەوە دەمەقاڵێ لەنێوان جێگر و بكوژەكەدا دروست دەبێت، چەند هاوڕێیەكی دیكە بكوژەكە دەكەنە درەوە، دوای هێوربونەوەی بارودۆخەكەش ئەو كەسە جارێكی دیكە دێتەوە ژورەوە و داوای لێبوردن لەو هونەرمەندە دەكات، پاشان بە سێ چەقۆ كۆتای بە ژیانی دەهێنێت.

لای خۆیەوە نەقیب هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاشكرا دەكات كە بكوژەكەی جێگر دانی بەتاوەنەكەیدا ناوە و لەو كاتەشدا كە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا دروست بووە، لەژێر كارگەری مەی خواردنەوەدا بووە.

پێشتر چەند كەسێك هۆكاری كوشتنی جێگریان بۆ ئەوە گەڕاندووە كە لەو دانیشتنەدا ئەو هونەرمەندە گۆرانی بەسەر هاوڕێكانیدا وتووە، جگە لە بكوژەكە، ئەویش توڕە دەبێت و بە چەقۆ هێرشی دەكاتە سەر.




PM:01:51:21/01/2016