بیۆنسێ بەهۆی ئەدێڵەوە ئەم بڕیارە دەدات

ئەستێرەی بەناوبانی جیهانی بیۆنسێ بۆ ماوەیەك بڵاوكردنەوەی ئەلبومەكەی دوادەخات.

هەرچەندە ماوەیەكە سەرجەم كارەكانی شەشەم ئەلبومی بیۆنسێ تەواو بووە، بەڵام بڕیار دەدات بۆ ماوەیەك بڵاوكردنەوەی دوا بخات، ئەم كارەشی بەهۆی خانمە گۆرانیبێژێكی دیكەوەیە.

ڕۆژنامەی (The Sun)ی بەریتانی ئاماژەی بەوە كردووە كە بیۆنسێ لە ئێستادا دەیەوێت گۆڕەپانەكە بۆ ئەدێڵ چۆڵبكات كە ئەلبومەكەی سەركەوتنێكی زۆری بەدەستهێناوە و كڕیارێكی زۆری هەیە، چونكە ئەو پێیوایە لەئێستادا كاتی سەركەوتنی ئەدێڵە و شایستەی ئەو دەفتەیە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەكە پاش ماوەیەكی دیكە بیۆنسێ ئەلبومەكەی خۆی بڵاودەكاتەوە كە پێشبینی سەركەوتنێكی زۆری لێدەكرێت.







PM:01:57:27/01/2016