وێنە...لەنجە لە كەنەدا چی دەكات؟

خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد لەنجە عەلی سەردانی كەنەدا دەكات و كۆنسێرتی ئەنجام دەدات.

لەنجە عەلی لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك ئاشكرای دەكات كە لەم مانگەدا كۆنسێرتێكی گۆرانی لە كەنەدا ئەنجام دەدات، ئەمەش بە یادی هونەرمەندی گەورەی كورد محەمەدی ماملێ.

كۆنسێرتەكە بە هاوكاری گروپی میوزیكی كوردستان ڕۆژی 30 ئەم مانگە لە شاری هانكۆڤاری كەنەدا ئەنجام دەدرێت و لەئێستاشدا لەنجە لەگەڵ ئەو گروپەدا سەرقاڵی  پرۆڤەكردن و ئامادەكارییە بۆ ئەو كۆنسێرتە.






PM:02:03:27/01/2016