وێنە...پێشكەشكارێكی دیاری NRT دەست لەكاردەكێشێتەوە

یەكێك لە پێشكەشكارە دیارەكانی تۆڕی میدیای نالیا دەست لەكارەكەی دەكێشێتەوە.

یادگار فایەق كە یەكێكە لە پێشكەشكارە دیارەكانی (NRT) و پرۆگرامی دووجار بیركەرەوەی پێشكەش دەكرد، دەست لە كاركێشانەوەی لە كەناڵەكە ڕادەگەیەنێت و دەشڵێت لە دهاتوویەكی نزیكدا ڕونكردنەوەی زیاتر دەدات سەبارەت بە هۆكاری دەست لەكاركێشانەوەكەی.

یادگار لە ڕونكردنەوەیەكدا كە لە پەیجەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە نوسیوێتی " چەندین جار تێبینم بە مەبەستی پێشخیتی پرۆگرامەكە و بە سودی (NRT) پێشكەش كردووە بەڵام هەستی كردووە كە جیاوازی دەكرێت لە نێوان گرنگیدان بە بەرنامەكاندا بۆیە دەستی لەكاركێشاوەتەوە".

ئەو پێشكەشكارە باسی لەوەش كردووە كە لەماوەی كاركردنی لەو كەناڵەدا 450 بەرنامەی ڕاستەوخۆی پێشكەش كردووە كە بریتی بوون لە بەرنامەكانی (تاوتوێ، بە كراوەیی، چاوپێكەوتن، دووجار بیربكەرەوە).




PM:01:36:07/02/2016