ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی بیۆنسێ نوێترین كلیپی خۆی بڵاودەكاتەوە ئامۆژگارییەكیش ئاڕاستەی ئەو كەسانە دەكات كە سەیری كلیپەكەی دەكەن.
بیۆنسێ بەم زووانە كلیپی گۆرانی (formation) بڵاودەكاتەوە كە یەكێكە لە تراكەكانی ئەلبومە نوێكەی، دواش دەكات كە كلیپەكە لەلایەن كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵەوە سەیر نەكرێت، بەو پێیەی وشەكانی تێكستی گۆرانییەكە بۆ هەموو تەمەنێك ناگونجێت.
كلیپەكە چەندین دیمەنی جیاوازی تێكەڵكراوە، لەوانە دیمەنەكانی زریانی كاترینا، لە چەند دیمەنێكیشیدا كچەكەی ئەو خانمە هونەرمەندە بە جلێكی سپییەوە دەردەكەوێت.