ئەڵقەی دووەمی قۆناغی ڕوبەڕووبونەوەی پرۆگرامی (The Voice) كۆتای هات و سەماكەی نانسی عەجرەم و تامر حوسنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەخرۆشێنێت و كازم ساهیرش ڕەخنە باران دەكرێت.
لە دووەم ئەڵقەی قۆناغی ڕوبەڕووبونەوەی پرۆگرامی (The Voice) باشترین بەڕای ئەندامانی لیژنە هەڵبژێردران تا لە دوو ئەڵقەی داهاتوودا بەشداربووەكان هەریەكەو گۆرانییەك پێشكەش بكات و ئەندامانی لیژنەش لەو پێنج كەسەی لەگەڵیاندا ماوە دووانیان بۆ پرۆگرامی كۆتای هەڵبژێرن كە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ پێشكەش دەكرێت.
نانسی عەجرەم بۆ سیان لە بەشداربووەكانی گۆرانی (اسمع قلبی) ئەستێرەی لوبنانی ماجدە رومی هەڵبژارد، لەكاتی پێشكەشكردنی ئەو گۆرانییەشدا لەگەڵ تامر كەوتە سەما كردن و ڤیدیۆكەیان بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوبۆوە.
كازم ساهیریش بەهۆی هەڵنەبژاردنی نور قەمەری بەشداربووی تونسی كە بە بەهێزترین دەنگی پرۆگرامەكە دادەنرا، ڕەخنە باران دەكرێت چالاكانی تۆڕە كۆمەڵایەییەكان تۆڕەی خۆیان لەو هەڵبژاردنەی دەردەبڕن.