وێنە...ئەڤین و ئارامۆ سوپرایزیان هەیە

خانمە پێشكەشكاری ناسراوی كورد ئەڤین ئاسۆ وێنەیەكی نوێی خۆی ئارامۆ بڵاودەكاتەوە.

ئەڤین ئاسۆ لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە وێنەیەكی خۆی و ئارامۆ بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ ئەوەی ئارامۆ ونە لەسەر شاشەكان، بەڵام بیرۆكەی نوێی پێیە و دەشڵێت چاوەڕێی سوپرایز بن.

ئەڤین نوسیوێتی " گەرچی ماوەیەكی زۆرە لە شاشەكان دوورە بەڵام هەمیشە بیرۆكە جوانەكانی بۆ خزمەتی میدیای كوردی بەردەوامە و ئەوەی لە شاشەی نێت تیڤی دەیبینن هەوڵی بەردەوامی جوانترین وباشترین و داهێنەرترین وگرنگترین مرۆڤی ژیانی من بەڕێز ئارامۆ یە، چاوەڕوانبن بەم نزیكانە سوپرایزی جوانتان پێشكەش بكەین لە كاری میدیایدا".




PM:01:20:28/02/2016