ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی ئیلیسا لە پەیامێكیدا باسی ئەگەری وازهێنانی دەكات لە كاری هونەری.
دوای وازهێنانی شیرین لە كاری هونەری هەوادارانی ئیلیسا ترسی خۆیان لە وازهێنانی ئەویش لە كاری هونەری ئاشكرا كرد، ئەمەش وای لەو خانمە هونەرمەندە كرد وەڵامی ئەو كەسانە بداتەوە.
ئیلیسا لە پەیامەكەیدا هەوادارانی دڵنیا كردۆتەوە لەوە واز لەكاری هونەری ناهێنێت و نوسیوێتی "هیچ دوو دڵ مەبن، بیرم لە وازهێنان نەكردۆتەوە هیچ نەبێت لەم قۆناغەدا ئەو بڕیارە نادەم".
پێشتر ئیلیسا لەپەیامێكیدا دڵتەنگی خۆی بە بڕیارەكەی شیرین دەربڕی و داوای لێكرد لە زووترین كات پەشیمان بێتەوە.