ڤیدیۆ...تامر بەم كارە میسر دەخاتە كتێبی گینسەوە

ئەستێرەی بەناوبانگی میسری تامر حوسنی بەهۆی كارێكەوە ناوی وڵاتەكەی دەخاتە كتێبی گینسەوە.

تامر حوسنی بەهۆی ڕێكخستنی گەورەترین هەڵمەتی خوێن بەخشین ناوی میسر دەخاتە كتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەكان، ئەمەش وەك گەورەترین وڵات كە هەڵمەتێكی لەو شێوەیەی ئەنجامدابێت.

ئەو هونەرمەندە خۆی و خێزانەیەكی بە هەزاران لە هەوادارانی و كەسانی دیكە لە شارەكانی میسر بەشداری ئەو هەڵمەتەیان كردووە
تامر بەبۆنەی سەركەوتنی ئەو كارەیەوە ئاهەنگێكی ڕێكخستوو ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەمجارەش دەیەوێت ژمارەیەكی نوێی پێوانەی بۆ ئەو كارەی تۆمار بكات.




PM:02:23:07/03/2016