نهێنییەكی منداڵی ئاشكرا دەكات

ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب نهێنییەكی منداڵی خۆی ئاشكرا دەكات كە بەهۆی جەنگەوە بەسەری هاتووە.

مایا دیاب لە كاتی سەردانكردنی یەكێك لە ناوچەكانی لوبنان ئاماژە بەوە دەكات كە لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا بەمەبەستی پشوودان لەگەڵ خێزانەكەیدا چونە سەر دەریا، لەو كاتەشدا لوبنان لە شەڕدا بووە، بەڵام بەهۆی توند بونی ڕوبەڕوبونەوەكان نەیانتوانیەوە بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

دیاب باس لەوە دەكات كە بۆ ماوەی 45 ڕۆژ لە كەنار دەریا ماونەتەوە ناچاربوون لەو خواردنە بخۆین كە ڕاوچییەكان هێناویانە، لەو كاتەشدا ئاگادار نەبوون كە ماڵەكەیان چی بەسەر هاتووە.








PM:02:29:07/03/2016