ئەستێرەی بەناوبانگی لوبنانی مایا دیاب بە سەما سەرنجڕاكێشەكەی بینەرێكی زۆر بۆ خۆی كۆدەكاتەوە.
گۆرانییەكی مایا دیاب و هونەرمەندی میسری بەها سوڵتان كە لە پرۆگرامی (coke studio) بە ناوی دنیا پێشكەشیان كردووە، بینەرێكی زۆری دەبێت و لەماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا زیاتر لە سێ ملیۆن بینەر كۆدەكاتەوە.
لە گۆرانییەكەدا مایا سەمایەكی سەرنجڕاكێش بە گۆچانێكەوە ئەنجام دەدات كە كەسانێكی زۆری سەرسام كردووە.
لەو دەركەوتنەدا مایا بە عەزییەكی پەمەی و پێڵاوێكی پڵنگییەوە دەبینرێت.