ئەستێرەی بەناوبانگی توركی نورگوڵ یەشلیچای توڕەیە لە لێدوانەكانی ئەركان پەتەكایا سەبارەت بە هۆكاری كشانەوەی لە درامای پارچە پارچەبوون.
نورگوڵ یەشلیچای كە لە پارچە پارچەبووندا ڕۆڵی گوڵسەران دەبینێت، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەركان پەتەكایا كە لە دراماكەدا ڕۆڵی جیهان دەبینێت، ڕاستییەكانی نەوتووە سەبارەت بە هۆكاری كشانەوە، بەڵكو بەهۆی لێدوانەكانی من وەك كەسێك خراپ ناسێنراوم.
یەشلیچای دەڵێت "من دەموت با لە دیمەنی ماچەكاندا بە جۆرێك مامەڵە بكەین كە لە كە خۆشەویستی و ڕۆمانسییەت بۆ بینەر دەربخات، بەڵام ئەو پێی وتم كە تۆ شێتی ماچیت، لە ڕۆڵەكانی پێشتریشدا ئەو كارەت كردووە، ئەو قسانەش هەستی منیان بریندار كرد".
پێشتر پەتەكایا باسی لەوە كردبوو كە نورگوڵ خۆی هۆكاری تەواو كردنی ڕۆڵەكەیەتی بە كوشتن، داوای هەندێ دیمەنی ماچی دەكرد كە لەگەڵ مندا نەدەگونجا".