وێنە...پەرواز دوای منداڵبوون بەم شێوە سەرنجڕاكێشە دەركەوت

خانمە هونەرمەند پەرواز حسێن دوای لەدایكبونی منداڵەكەی دەستدەكاتەوە بە ئەنجامدانی كارە هونەرییەكانی و چەند وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە.

پەرواز حسێن دوای ماوەیەك لە وەرگرتنی پشووی دایكایەتی بەهۆی لەدایكبونی منداڵی دووەمی، دەستدەكاتەوە بە ئەنجامدانی چالاكییە هونەرییەكانی و ئاهەنگێك لە هۆتێل ڕۆتانای شاری هەولێر ئەنجام دەدات."

ئەو هونەرمەندە چەند وێنەیەكی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردۆتەوە كە لەو ئاهەنگەدا گرتویەتی و تێیدا بە عەزییەكی شینی سەرنجڕاكێشەوە دەردەكەوێت و تا ڕادەیەكی زۆریش توانیوێتی كێشی لەشی ئاسایی بكاتەوە، بە تایبەت دوای ئەوەی بەهۆی دووگیانبونەكەیەوە كێشی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردبوو.






PM:02:32:20/03/2016