خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی تورك سپیل جان لە پرسەدا دەبینرێت و هەوادارانی سەرسام دەكات.
سپیل جان بەشداری دەكات لە پرسەی ئەستێرەی بەناوبانگی توركی جیهان جیم كە دەكاتە دایكی هاكان ئۆراڵی هاوسەری پێشووی و یەكێكە لەو هونەرمەندانەی ساڵانێكی زۆر سەرقاڵی ئەنجامدانی كاری هونەری بووە.
جان لە پرسەكەدا بە جلێكی ڕەشی سادە و بێ هیچ ماكیاژێك دەردەكەوێت، بەمەش بە جوانی و سادەییەكەی هەوادارانی سەرسام دەكات و دەریدەخات هەرچەندە لە پەنجا ساڵی نزیك دەبێتەوە بەڵام تەمەن كاریگەری لەسەر جوانییەكەی دروست نەكردووە.
جیهان جیم كە لە بوارەكانی گۆرانی و نواندندا كاری كردووە، لە تەمەنی 65 ساڵیدا پاش ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.