خانمە ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەدێڵ گۆرانی بۆ قوربانیانی تەقینەوەكانی برۆكسلی دەڵێت و ستەیجی سەر شانۆكەش دەكاتە چراخان.
ئەدێڵ لە هۆڵی (O2) لەندەن ئاهەنگێكی جەماوەری سازدەكات و تێیدا لەگەڵ ئیدانەكردنی هێرشەكانی برۆكسلدا گۆرانییەك پێشكەشی قوربانیان وكەسوكاریان دەكات.
لە ئاهەنگەكەدا ئەو خانمە هونەرمەندە گۆرانی (Make You Feel My Love) پێشكەش دەكات و داواش لەسەرجەم بەشداربووانی ئاهەنگەكە دەكات كە گۆرانییەكەی بڵێنەوە و ڕوناكی مۆبایلەكانیشیان وەك ڕێزك بۆ قوربانییەكان دابگرسێنن.
لەگەڵ ئەو قەسەی ئەدێڵدا هەزار كەس لە ئامادەبووی ئاهەنگەكە ڕوناكی مۆبایلەكانیان دادەگرسێنن و سەر شانۆی ئۆ توی لەندەن دەكەن ڕۆژی ڕووناك، ئەمەش دیمەنێكی جوان دەبخشێت و لەماوەیەكی كەمدا بەشێوەیەكی خێرا بە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاودەبێتەوە و ملیۆنان كەس بینەری دەبن.