له‌سه‌ر
پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌یه‌کی نوێ، هه‌ردوو پێشکه‌شکار ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ له
گفتوگۆدان که کامیان ببنه پێشکه‌شکاری ئه‌و به‌رنامه نوێیه.
ئه‌ڤین
ئاسۆ له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ڕیکلامی پرۆگرامێکی
نوێی بڵاوکردووه‌ته‌وه که ناوی "تۆ جیاوازیت" و به گوێره‌ی زانیارییه‌کان
پڕۆگرامێکی هاوشێوه‌ی "من جیوازم"ه که پێشتر ئه‌ڤین ئاسۆ له که‌ناڵی
زاگرۆس پێشکه‌شی ده‌کرد و ئارمۆش ئه‌ندامی لیژنه‌ی دادوه‌ری پرۆگرامه‌که بوو.
له
ئێستادا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که ناوی سێ که‌س دێت بۆ پێشکه‌شکردن
به‌رنامه‌که که دوانیان بریتین له ئه‌ڤین ئاسۆ و ئارامۆ که هاوکات ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری
که‌ناڵی Net و له
ئێستاشدا له گفتوگۆدان و بڕیار له‌سه‌ر دیاریکردنی پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که نه‌دراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ناو که‌ناڵی Net به سپی
میدیای ڕاگه‌یاند به دڵنیاییه‌وه ئارامۆ له‌سه‌ر شاشه ده‌رده‌که‌وێته‌وه به‌ڵام
ڕوون نییه وه‌ک پێشکه‌شکار ده‌بێت یاخود وه‌ک لیژنه‌ی دادوه‌ری به‌رنامه‌که ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌که وتیشی ئاماده‌کاری بۆ به‌رنامه‌که ده‌ستیپێکردووه و پێشبینی
ده‌کرێت له دوو مانگی ئاینده‌دا به‌رنامه‌که پێشکه‌ش بکرێت.
ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه پێکه‌وه کاری میدیایی ده‌که‌ن
و تا ئێستا چه‌ندین پرۆگرامیان له چه‌ند که‌ناڵێکی جیاوازی کوردستان پێکه‌وه
پێشکه‌شکردووه.