ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی كیم كارداشیان دوای لەدایكبونی منداڵی دووەمی، جەستە و لەش و لاری بەرەو ئاسایی بونەوە دەچێت و لە قەڵەوی خۆی ڕزگار كردووە.
كیم كارداشیان كە بەهۆی دووگیان بونەوە كێشی بەشێوەیەكی بەرچاو زیادی كردبوو، لەئێستادا 19 كیلۆ لەو كێشە زیادەیەی لەدەستداوە، شێوەی جەستە و لەش و لاری بەرە و ئاسایی بونەوە دەچێتە.
كارداشیان بەنیازە لەڕێی جێبەجێكردنی پرۆگرامێكی خۆراكی تایبەت و ئەنجامدانی ڕاهێنانە وەرزشییەكان، 12 كیلۆی دیكە لەكێشی كەمبكاتەوە.
ئەو ئەستێرەیە دەڵێت "لەئێستادا زۆرێك لەو جلانەم بۆ دەبێت كە پێشتر لەبەرم كردوون، بەڵام كێشەی ئەوەیە كە زۆر حەز بە خواردنی خۆراكە خێراكان دەكات زۆرینەی ڕۆژەكان لەو خۆراكانە دەخوات كە هۆكارێكە بۆ زیادبونی كێشی لەش.
لەلایەكی دیكەوە كیم كارداشیان بە بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی ڕوت كە بەشێوەی سێڵفی لەگەڵ هاوڕێیەكی گرتویەتی بە تەواوی دەریخستووە كە كێشی لەشی بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە، لەگەڵ وێنەكەشدا نوسیوێتی ئەو كاتەی هیچمان نییە لەبەری بكەین.