گۆرانیبێژی ڕۆژهەڵاتی كوردستان واحید عەلینەژاد كارەكانی بە داهێنان و ناودەبات و دەلێت "گەنجان لاسایم دەكەنەوە".
واحید عەلینەژاد لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەڕی Kmagazin باسی لەوە كردووە كە زۆر خۆشحاڵە بەوە دەبینێت زۆربەی گەنجان و هونەرمەندان و كەسایەتییەكان لاسایی ستایلی قژ و جلوبەرگی دەكەنەوە.
واحید دەڵێت "زۆرجار بینیومە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا گەنجان و كەسایەتییەكان وێنە و ڤیدیۆی خۆیان بەهەمان شێوەی من بڵاو دەكەنەوە، دڵخۆشم بەوەی توانیومە داهێنانێكی نوێ لەنێو كوردا بكەم".
سەبارەت بەو كەسانەی ڕەخنەی لێدەگرن، ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەكات كە هەر ئەو كەسانەی ڕەخنەی لێدەگرن، هەر ئەوانیش لاسایی دەكەنەوە.