گوڵبین یەكێكە لە كارەكتەرە دیارەكانی درامای وێستگەی تاكسی، كە لەئێستادا بینەرێكی زۆری لە كوردستان هەیە.
گوڵبین ناوی تەواوی خۆی ئاسڵی ئاڵتایلەرە و ساڵی 1980 لە دایك بووە و ساڵی 1995 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، لە ئێستاشدا بە یەكێك لە دیاترین ئەكتەرەكانی توركیا دادەنرێت.
ئاسڵی ساڵی 2008 بەشداری درامای وێستگەی تاكسی دەكات و ڕۆڵی گوڵبین دەبینێت كە هاوسەری سینان كایای شۆفێری تاكسییە لە وێستگەی ئەکاسیا، ئەم ڕۆڵەش ناوبانگێكی زیاتر لەو خانمە هونەرمەندە دەبەخشێت، ئەمە جگە لەوەی بەشداری چەند كارێكی شانۆی كردووە.