وێنە...دەریا لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەركەوت

هونەرمەندی گۆرانیبێژ دەریا خالید لەگەڵ هاوسەرەكەیدا دەردەكەوێت.

لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە وێنەیەكی دەریا خالید و هاوسەرەكەی بڵاودەبێتەوە، ئەمەش دوای چەند ساڵێك دێت لە دووركەوتنەوەی ئەو خانمە هونەرمەندە لە چاوی كامێراكان و بڵاونەكردنەوەی هیچ بەرهەمێك.

ئەو هونەرمەندە ساڵی 1985 لە سلێمانی لەدایك بووە لە تەمەنی 12 ساڵییەوە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، چەند ساڵێكیش پێش ئێستا كلیپی گۆرانی لە ڕوخساری من مەڕوانەی بڵاوكردەوە كە بەهۆیەوە نابانگێكی زۆری بۆ خۆی پەیدا كرد.

دەریا خالید ساڵی 2004 ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە و ماوەیەكە هیچ كارێكی نوێی هونەری بڵاونەكردۆتەوە.




PM:02:41:11/04/2016