هەواڵی خراپبونی باری تەندوستی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی بۆتە جێی باسی زۆرینەی میدیاكانی جیهان و ئەو هونەرمەندەش بە دەركەوتنەكەی ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە.
بەپێی چەند زانیارییەك كە لە ماڵپەڕە جیهانییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی 16 ئەم مانگە ئەنجلینا جولی لە چالاكییەكی تایبەت بە ئاوارە و كۆچبەرەكاندا بەشداری دەكات.
سەبارەت بە باری تەندروستی ئەو خانمە ئەكتەرە چەند كەسێكی نزیكی ئاماژەیان بەوە كردووە كە بارودۆخی تەندروستی هیچ مەترسیدار نییە، بەڵام ماوەیەكە حەزی خواردنی كەمبۆتەوە، هەر ئەوەش هۆكاری كەمبونەوەی كێشی لەشێتی بۆ 35 كیلۆ.
جولی لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشكی وردایە بۆ ئەوەی بەم زووانە كێشی بگەڕێتەوە بۆ بارە ئاساییەكەی.