هونەرمەندی بواری كۆمیدیا حەمكۆ هەڕەشە لەو كەسانە دەكات كە ڕێگری لە كارەكانی دەكەن و ڕونەكردنەوەش لەسەر بەشداری كردنی دەدات لە پرۆگرامی تۆ جیاوازی.
حەمكۆ لە ڕونكردنەوەیەكدا كە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك بڵاویكردتەوە، باس لەوە دەكات كە لە كەناڵی نێت تیڤییەوە پەیوەندی پێوەكراوە تا لەگەڵ ئارامۆ و ئەڤین ئاسۆ و دانیال بەشداری پرۆگرامی تۆ جیاوازی بكات.
حەمكۆ دوای ئەوەی ڕازی بووە بە بەشداری كردن لە پرۆگرامەكە، بەڵام لە ڕۆژی ئیمزا كردنی ڕێكەوتنەكە كەناڵەكە پێیان ڕاگەیاندووەكە لە بڕیارەكەیان پاشگەزبونەتەوە.
ئەو هونەرمەندە پێی وایە كەسانێك هەن ڕێگرن لە دەركەوتنی لە كەناڵەكان و گەیاندنی پەیامەكەی، هەڕەشە لەو كەسانەش دەكات و لە پەیامەكەیدا دەنوسێت "ئەگەر بۆم دەركەویت هەر كەسیك بیت و لە هەر پلە و پایەك بیت تەنانەت لە باوەشی جەنابی سەرۆكیش بیت دەیكەمە پەندی زەمانە و ڕوو ڕەشی دونیا و قیامەتی دەكەم ...چاوەڕێم بن".