هەواڵی مەرگی ئەنجلینا جولیتان بیست؟

باری تەندروستی ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی بەرەو خراپتر دەچێت دەنگۆی مردنی بڵاودەبێتەوە.

هەواڵی مەرگی ئەنجلینا جولی دەبێت باسی گەرمی ماڵپەڕ و تۆرشە كۆمەڵایەتییەكان و براد بیتی هاوسەریشی ناچار دەبێت ڕونكردنەوە لەوبارەیەوە بدات.

براد بیت سەرجەم ئەو هەواڵانەی بە ناڕاست ناو دەبات كە باس لە مەرگی هاوسەرەكەی دەكەن و ئاماژەش بە ناجێگیری باری تەندروستی دەكات و ڕایدەگەیەنێت كە بۆ ماوەیەك لە نەخۆشخانەی واشنتۆن دەمێنێتەوە، بەڵام مەترسی مردنی لەسەر نییە.

سەبارەت بە نەخۆشییەكەی ئەو ئەستێرەیە میدیاكان ئاماژە یەوە دەكەن كە ئەو ئەنجلینا جولی توشی نەخۆشییەك بووە بە ناوی ئەنۆركسیا كە بریتییە لە نەمانی حەزی خوادن و كەسی توشبوو بەشێوەیەكی بەرچاو كێشی دادەبەزێت، هەر ئەو نەخۆشییەش هۆكاری سەرەكی كەمبونەوەی كێشی جولییە بۆ 35 كیلۆگرام.

چەند ماڵپەڕێكی جیهانیش ئاماژەیان بەوە كردووە كە ماوەیەك بەر لە خراپبونی باری تەندروستی بیت هەڕەشەی ئەوەی لە جولی كردووە گەر بەو شێوەیە لە دابەزاندنی كێشی بەردەوام بێت ئەوا لێی جیا دەبێتەوە و چیتر ناتوانێت بەو شێوەیە لەگەڵیدا بژی.




PM:02:52:16/04/2016