خانمە هونەرمەندی ناسراوی كورد هێڵی لەڤ دوو خەڵاتی جیهانی وەردەگرێت.
هێڵی لەڤ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە فەیس بووك بڵاویكردۆتەوە، ئاشكرا دەكات كە بۆ وەرگرتنی دوو خەڵاتی جیهانی دەچێتە ئەمریكا.
لەڤ دەڵێت "خۆشحالم بە بانگێشت كردنم بۆ فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سانفرانسیسكۆ بۆ فیلم لە ووڵاتی ئەمریكا شانازیش دەكەم كە بۆ وەرگرتنی دوو خەڵات دەست نیشان كراوم كە خەڵاتێكیان بە هۆی ڤیدیۆ كلیپی شۆرشە كەبە یەكێك لە باشترین و كاریگەرترین ڤیدیۆ كلیپەكانی جیهان دانراوە، خەڵاتی دووەمیش بەناوی ئافرەتێكی بەهێز و پشتیوانی مافەكانی ئافرەتانە".
ئەو فیستیڤاڵە لەمانگی تەموز ئەنجام دەدرێت و چەندین هونەرمەندی ناسراوی جیهانیش بەشداری تێدا دەكەن.
لە كۆتای گرتە ڤیدیۆیەكەشدا هێڵی لەڤ ماچ بۆ هەوادارانی دەنێرێت.