ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی براد بیت چەند زانیارییەكی نوێ لەبارەی تەندروستی ئەنجلینا جولی هاوسەری ئاشكرا دەكات.
براد بیت لە لێدوانێكیدا ئاماژە بەوە دەكات كە تائێستا باری تەندروستی ئەنجلینا جولی باش نەبووە، بەجۆرێك ناتوانێت لەسەر جێگای نەخۆشخانە بجوڵێت، دڵتەنگی خۆشی بەرامبەر ئەو هەواڵانە دەردەبڕێت كە باسی مەرگی جولیان كردووە.
بیت جەخت دەكاتەوە لەسەر ئەوەی كێشی جولی گەشتۆتە 35 كیلۆ و تائێستاش خواردنی خۆراك ڕەتدەكاتەوە هەرچەندە هەوڵێكی زۆری لەگەڵ دەدرێت.
براد بیت دەڵێت "بە هەموو شێوەیەك پشتگیری دەكەم لە نزیكی دەمێنمەوە، زۆر هەوڵیشی لەگەڵ دەدەم كە نان بخوات بەڵام بەهۆی ئەوەی لە دۆخێكی دەرونی خراپدایە بەردەوام خواردن ڕەتدەكاتەوە".
سەبارەت بە دەنگۆی جیابونەوەیان ئەو ئەستێرەیە باس لەوە دەكات كە ئەو قسەیەی تەنها بۆ ترساندنی جولی كردووە و تا لە بڕیاری نەخواردنی خۆراك پەشیمانبێتەوە.