لە ئاهەنگێكی خێرخوازیدا ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریكی مارتن بە بڕێك پارەی زۆر ماچێك دەدات بە كچێك.
ریكی مارتن لە ئاهەنگێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی كۆمەكی خێرخوازی بۆ توشبووانی ئایدز و ئەو توێژینەوانەی لەسەر ئەو نەخۆشییە ئەنجام دەدرێت، بە بە دەیان هەزار دۆلار لەگەڵ كچێكدا ماچی لێو دەگۆڕنەوە.
ئاهەنگەكە وەك زیاد كردنی ئاشكرا وابووە و تێیدا ئەوەی زۆرترین پارەی بدایە ماچێكی مارتنی بەدەست دەهێنا، بەوەش كچێك بەناوی ئانا پاولۆ دێنیز بەخشینی 90 هەزار توانی ماچی ئەو هونەرمەندە بكات.
لە ئاهەنگەكەدا ریكی مارتنی هاوڕەگەز باز لە خۆشەویستە نوێكە دەركەوت كە كوڕە وێنەكێشێكی سورییە بە ناوی ئیوان یوسف.