ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ئەنجلینا جولی دوای ماوەیەك لە نەخۆشكەوتنی دەردەكەوێتەوە.
ئەنجلینا جولی لە نوێترین دەركەوتنیدا لەگەڵ بان كی مۆنی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە، بە مەبەستی باسكردنی بارودۆخی سوریا و ژیانی ئاوارەكان، بەوپێیەی ئەو خانمە ئەكتەرە باڵوێزی نیازپاكی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
جولی دوای كۆبونەوەی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند كە ئەو لە ژیاندایە و سەبارەت بە تەندروستیشی وتی "تەندروستیم زۆر باشە و تەنها كێشەی نەمانی حەزی خواردنم هەیە".
هەفتەی ڕابردوو لە بەشێكی میدیاكانی جیهان هەواڵی مەرگی ئەنجلینا جولی بڵاوكرایەوە دواتر براد بیتی هاوسەری ئاشكرای كرد كە ئەو هونەرمەندە كێشەی نەمانی حەزی خواردنی هەیە و بەهۆیەوە كێشی گەشتۆتە 35 كیلۆ.