ڤیدیۆ...ئەحلام دەڵێت هیچ جوانكارییەكم نەكردووە

خانمە ئەستێرەی ناسراوی عەرەب ئەحلام ڕەتیدەكاتەوە هیچ نەشتەرگەرییەكی ئەنجامدابێت.

ئەحلام لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژە بەوە دەكات كە هیچ نەشتەرگەرییەكی جوانكاری نە لە لوبنان نە لە هیچ وڵاتێكی دیكە ئەنجام نەداوە"، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ئەو كەسانەی كە ئاماژەیان بەوە كردووە لە ئەو شێوەی ئێستا هەیەتی بەهۆی نەشتەرگەرییەكانەوەیە كە لە لوبنان ئەنجامیداوە.

ئەو هونەرمەندە باس لەوەش دەكات كە داوای یاسایی دژی ئەو كەناڵ و ڕاگەیاندنكارانە تۆمار دەكات كە لەم ماوەیەدا هێرشیان كردە سەر، بە تایبەت دوای وەستاندنی بەرنامە تایبەتەكەی لە كەناڵی دوبەی.






PM:02:14:28/04/2016