بە وێنە.. تەندروستی ئەنجلینا جولی بەرەو باشی دەڕوات

هەرچەندە ئەستێرەی ناسراوی هۆلیود ئەنجلینا جوولی تا ئێستا بەتەواوی چاک نەبۆتەوە، بەڵام میدیاکان ئاماژە بۆ باشبوونی باری تەندروستی دەکەن. 

رۆژنامەی دەیلی مایل بە چەند وێنەیەکی نوێی ئەو ئەستێرەیە باس لە چاکبوونی باری تەندروستی دەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو ئەستێرەیە لە گەڵ مناڵەکانی چوون بۆ رێستۆرانتیکی بەناوبانگ. 

لە مانگی رابردوەوە بەهۆی نەبوونی ئارەزوو بۆ خواردنەوە ئەنجلینا جۆلی دووچاری لاوازیەکی زۆر هاتووەو هەواڵی خراپی باری تەندروستی بوونە مانشێتی میدیاکان، بەڵام چەند رۆژێکە هەواڵی باشبوونی تەندروستی ئەو ئەستێرەیە بڵاودەکرێتەوە. 






PM:05:22:28/04/2016