هونەرمەندی ناسراوی كورد كەمال محەمەد وێنەی خۆی لەسەر گۆڕی برا شەهیدەكەی بڵاودەكاتەوە.
كەماڵ محەمەد لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەی خۆی لەسەر گۆڕی براكەی بڵاودەكاتەوە كە چەند ساڵێك پێش ئێستا شەهید بووە، لەگەڵ وێنەیەكی براكەی پێش شەهید بونی كە بە جلی سەربازییەوە گرتویەتی.
براكەی ئەو هونەرمەندە ناوی جەلال محەمەدە و ساڵی 1956 لەدایك بووە دوای ئەوەی بۆتە پێشمەرگە، ساڵی 1981 لەگەڵ چەند كەسێكی دیكە لەشەڕێكدا شەهید بووە.