هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ كێژان ئیبراهیم خەیات لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان چەند وێنەی تایبەتی خۆی بڵاودەكاتەوە.
كیژان ئیبراهیم له تۆڕی كومه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك دوو وێنه‌ی منداڵی بڵاوده‌كاته‌وه كه وێنه‌كان له سه‌ره‌تاكانی ته‌مه‌نی منداڵیدایه، به‌ڵام به به‌راورد به ئێستای ته‌مه‌نی به‌شێك له شێوه و ڕووخساری هێشتا له ئێستای ده‌چێت.
یه‌كێك له وێنه‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووه ئیبراهیم خه‌یاتی باوكی ده‌رده‌كه‌وێت ده‌ڵێت" به‌م وێنه‌یه زور دڵخۆشم، زوو زوو باوكم ده‌یبردم بۆ سه‌رچنار بۆ هه‌ر شوینیك كه خۆشی تێدا بوایه قه‌د بیرم ناچێت خۆشه‌ویستی ئه‌و باوكه گه‌وره‌یه".
كیژان ئیبراهیم ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ری زانكۆی سلێمانییه، و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رتاش "زیره‌ك میره"یه، جگه له به‌شداری له چه‌ندین فێستیڤاڵ و كۆنسێرتی هونه‌ری خاوه‌نی ته‌نیا ئه‌لبوومێكه به‌ناوی "درۆ" كه 9 تراكه و له ساڵی 2012دا بڵاوكرایه‌وه.