لە وەڵاتی فیلنەدا سامان عومەری گۆرانی بێژو هاوسەرەکەی دووچاری رووداوێکی هاتوچۆ دەبن.
رووداوەکە کە ئەمڕۆ ٥/٥ لە هلسنکی پایتەختی ئەو وڵاتە روویداوە هونەرمەندو هاوسەرەکەیان گەیاندۆتە نەخۆشخانەو ئێستا باری تەندروستی سامان عومەر باشە، بەڵام باری تەندروستی هاوسەرکەی کەمێک نا جێگیرە.
سامان عومەر بەیەکێک لە گۆرانی بێژە گەنجە ناسراوەکانی کوردستان هەژمار دەکرێت و خەڵکی سلێمانیەو ئێستا لە ولآتی فیلەند نیشتەجێیە.