شاعیرێكی عێراقی لە پرۆگرامێكی تەلەفزیۆنیدا شعرێكی پیاهەڵدان بۆ ئەستێرەی ناسراوی جیهانی ئەنجلینا جولی دەنوسێت.
عەباس جیجان كە شاعیرێكی عێراقییە لە پرۆگرامی (شاعر الملیون) لەڕێی تێكستێكی شعرییەوە پەیامێك ئاڕاستەی ئەنجلینا جولی دەكات و ستایشی كارە هونەری و خێراخوازییەكانی دەكات.
جیجان لە تێكستەكەیدا بە چەندین وشەی جوان ستایشی كارەكانی جولی دەكات و بەراوردی دەكات بە كاری سیاسییەكان، لە كۆتایشدا بە زمانی ئینگلیزی هیوای چاكبونەوە بۆ ئەو خانمە هونەرمەندە دەخوازێت.