خانمە ئەكتەر هاوژین شازادە لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا لەسەر یەكێك لە شەقامەكان لەگەڵ كچێكی هاوڕێیدا توانج لە كوڕێك دەدەن.
ئەڵقەی ڕابردووی پرۆگرامی ئەڤین ژن و ژیان تەوەرێكی تایبەت كرابوو بە پێچەوانەكردنەوەی ڕۆڵەكانی ژن و پیاو، تایبەت بەو تەوەرەش گرتەیەكی ڤیدیۆی گاڵتە ئامێز ئامادەكرابوو كە تێیدا هاوژین شازادە و كچێكی هاوڕێی لەسەر شەقامێك دانیشتوون باسی كوران دەكەن.
لە گرتەكەدا كوڕێك بە بەردەم ئەو دوو كچەدا دەڕوات ئەوانیش وەك كوڕێك توانجی لێدەدەن و ماچی بۆ هەڵدەدەن، كوڕەكەش لە وەڵامدا دەڵێت "خۆتان براتان نییە".