خانمە هونەرمەند بەیان عوسمان باس لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەرگیری و پەیوەندی خۆشەویستی دەكات لەگەڵ هاوسەرەكەی.
بەیان عوسمان لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ماڵپەڕی (Kmagazin) باس لەوە دەكات كە لەگەڵ هەڤاڵی هاوسەری پەیوەندی خۆشەویستیان هەبووە و پێكهێنانی ژیانی هاوسەریشیان دوای ماوەیەك پەیوەندی خۆشەویستی بووە.
بەیان ئاماژە بەوە دەكات كە لەگەڵ هاوسەرەكەی ڕۆژی ڤالانتاینیان دیاریكردووە تا ئەڵقەی هاوسەری تێدا بگۆڕنەوە، بۆیە ئێستا ئەو ڕۆژە بۆ ئەو دووجارە تایبەتە بەو پێیەی یادی هاوسەگیریەكەیەتی و ڕۆژی خۆشەویستیشە.
ئەو هونەرمەندە كە خاوەنی دەنگێكی تایبەتیشە، گۆرانییەكی هونەرمەند زەكەریا دەڵێتەوە پێشكەشی جەماوەرەكەی دەكات.