خانمە بێژەری كەناڵی ئاسمانیی (NRT) "كاژین حەسەن" لە كورتە پەخشانێكدا باسی نۆشینو شەراب لەگەڵ دۆزەخییان دەكات.
كاژین لە كورتە پەخشانێكدا كە لە ئینستاگرام بڵاوكراوەتەوە دەنوسێت: ئەو ساتەی دەگەمە دیداری دوزەخیان، یەک قاب شەرابی ئەرخەوانی ئەبەم بە دیاری.
كاژین حەسەن لەدایكبووی ساڵی 1986ی شاری دهۆكەو پێشتریش لەمیدیاكانی یەكێتیدا كاری كردوە.
دەقی پەخشانەكە بخوێنەرەوە:
ئەو ساتەی کە بە سەرخوشی بە خاکم ئەسپێرن،
یەک قاب شەراب لەناو کفنم دابنێن،
بوئەوەی لەسەفەری ڕێگەی دوزەخ ئەو شەرابە بنوشم.
ئەمجارە لەسەر خاکی گوڕەکەم لقە مێوێک بچینن.
ئەو ساتەی دەگەمە دیداری دوزەخیان،
یەک قاب شەرابی ئەرخەوانی ئەبەم بە دیاری.
ئەو بادە نایابەی لەسەر زەوی فریای نوشینی نەکەوتوم
لێرە دانیشم و پێکەوە لەگەڵ دوزەخیان بەخوشی بنوشین.