خانمە هونەرمەند مژدێن وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە و دەیەوێت گیانی كەسێك ماچ بكات.
مژدێن لەڕێی پەیجە تایبەتەكەیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك وێنەیەكی نوێی خۆی بڵاودەكاتەوە كە تێیدا بەشێوەیەكی وروژێنەر دەردەكەوێت و لەگەڵ وێنەكەشدا پەیامێك دەنوسێت و پرسیاری ئەوە دەكات "ئایا دەتوانم گیانت ماچ بكەم"، بێ ئەوەی ئەو كەسە ئاشكرا بكات كە ئەو پەیامەی بۆ ناردووە.
مژدێن یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی بەردەوام لەڕێی وێنە و پەیامەكانییەوە هەرایەكی گەورە دەنێتەوە، چەند ساڵێك پێش ئێستاش لە كلیپی پاداشتدا بەشێوەیەكی ڕووت دەركەوت كە دەنگدانەوەیەكی زۆری لە كوردستاندا هەبوو.