وێنە...دەركەوتنێكی جیاواز و بوێرانەی مایا دیاب

خانمە هونەرمەندی ناسراوی لوبنانی لوبنانی مایا دیاب بەشێوەیەكی جیاواز دەردەكەوێت.

مایا دیاب لە دواین كاریدا ئاهەنگێكی گەورە لە ئەبوزەبی سازدەكات و تێیدا بەشێوەیەكی جیاواز و سەرنجڕاكێش دەردەكەوێت، بڵاوبونەوەی وێنەكانیشی دەبێتە جێی باسی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و هەوادارانی سەرسامی خۆیان بە ستایلەكەی دەردەبڕن.

لە ئاهەنگەكەدا دیاب بە تەنوەرەیەكی زۆر كورت و چاكەتێكی سەرنجڕاكێشەوە دەردەكەوێت وقژیشی بە ستایلێكی جیاواز داهێناوە كە زیاتر لە شێوازی منداڵانەوە نزیكە.

ئاهەنگەكەی ئەو خانمە هونەرمەندە سەركەوتنێكی باشی بەدەستهێناوە و كەسانێكی زۆر ئامادەی بوون كە لەگەڵ گۆرانییەكەنیدا كەتونەتە جۆش.






PM:03:01:11/05/2016