ڤیدیۆ...دوو ئابڕووچون لەسەر فەرشی سوری كان

كارەكانی خولی 69 فیستیڤاڵی كان بەردەوامە و ئەمەل كلۆنی و جولیا ڕۆبرتسیش هەرا دەنێنەوە.

ئەمەل كلۆنی هاوسەری جۆرج كلۆنی ئەستێرەی جیهانی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا ئامادەی فیستیڤاڵی كان دەبێت و بەهۆی شێوازی جلەكانیشیەوە دەبێتە جێی باسی زۆرێك لە میدیاكانی جیهان.

ئەمەل بە عەزییەكی زەردەوە بەشداری كان دەكات كە كرانەوەیەكی زۆر لە بەشی پێشەوەی هەبووە و چەند جارێكیش بەهۆی هەوا و شێوازی ڕۆشتنییەوە توشی حاڵەتی نەخوازراو دەبێت و بەشێكی زۆری جەستەی دەردەكەوێت.

ئەستێرەی جیهانی جولیا ڕۆبرتس كە فیلەكەی لەگەڵ كلۆنیدا فیستیڤاڵەكەدا نمایشكرا، بەهەمان شێوە هەرا دەنێتەوە، ئەمەش كاتێك لەسەر فەرشی سوری كان بە پێی پەتی دەبینرێت، بێ ئەوەی هۆكاری ئەو كارەی ڕوونبكاتەوە.






PM:01:23:16/05/2016