ڤیدیۆ...گوڵشیفتە بەم شێوە سەرنجڕاكێشە لە كاندا دەركەوت

ئەستێرەی بەناوبانگی فارش گوڵشیفتە فەراهانی بەشداری فیستیڤاڵی كان دەكات و هەمووان سەرسام دەكات.

گوڵشیفتە فەراهانی بەشداری خولی 69 فیستیڤاڵی كان دەكات ئەمەش لە ڕۆژی نمایشكردنی فیلمی (Paterson) كە فەراهانی و ئادەم درایڤەر ڕۆڵی تێدا دەگێڕن، فیلمەكەش لە كێبڕكێدایە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی چڵە خورمای ئاڵتونی.

گوڵشیفتە بە عەزییەكی سپی كورتەوە لەسەر فەرشی سوری كان دەركەوت و زومی كامێرای میدیاكانی بۆ خۆی ڕاكێشا.

گوڵشیفتە فەراهانی تەمەن 32 ساڵ یەكێكە لە بەناوبانگترین خانمە ئەكتەرەكانی فارس كە لە چەند فیلمێكی هۆلیودا ڕۆڵی بینیوە، بەڵام بەهۆی دەركەوتنی بەشێوەیەكی ڕووت لە چەند گۆڤارێكدا لە ئێران دەركراوە و لە فەرنسا نیشتەجێیە




PM:01:47:18/05/2016