ڤیدیۆ...كازم و دیانا حەداد پێكەوە چییان كردووە؟

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگی عەرەب كازم ساهیر و دیانا حەداد بەشداری فیستیڤاڵی مەوازین دەكەن.

لەیەكەم ڕۆژی بەڕێوەچونی خولی 15ی كارەكانی فیستیڤاڵی مەوازین، دیانا حەداد و كازم ساهیر و كریس بڕوان ئاهەنگی دەستپێكی فیستیڤاڵەكە دەكەنەوە چەندین بەرهەمی خۆیان پێشكەش دەكەن.

دیانا حەداد دوای ئاهەنگەكە دڵخۆشی خۆی بەر سەركەوتنی دەربڕیوە كە جەماوەرێكی زۆر ئامادەی بووە.

پێش ئاهەنگەكەش حەداد بە ڕۆژنامە نوسانی ڕاگەیاندووە كە لەئێستادا لەسەر بەرهەمهێنانی گۆرانییەكی دیۆ دەكات، لەگەڵ یەكێك لە بەناوبانگترین ئەستێرەكانی ئەوروپا كە بە ئەفسانە ناوی بردووە بۆ هەمووان دەبێتە سوپرایز.

 



PM:01:45:22/05/2016