خانمە پێشكەشكاری كورد لانە محەمەد پاش ماوەیەك لە دووركەوتنەوەی لە شاشەكان دەركەوتەوە.
لانە محەمەدی پێشكەشكاری پێشووی پرۆگرامی ڕۆژێكی نوێی كەناڵی كوردسات، بەشداری ئاهەنگی دەرچونی دەكات لە كۆلێژی یاسایی زانكۆی جیهان لە سلێمانی.
لەیەكێك لە وێنەكانی ئاهەنگی دەروچونی خوێندكارانی زانكۆی جیهان لانە دەردەكەوێت كە لەناو هاوڕێ خوێندكارەكانیدا دانیشتووە.
لانە محەمەد پێشتر بەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی تەواو كردووە، پاش چەند ساڵێكیش دەستی بەخوێندن كردووە لە كۆلێژی یاسای زانكۆی جیهان، هەر بەو هۆیەشەوە ساڵی ڕابردوو بڕیاریدا بە یەكجاری واز لە كاری پێشكەشكاری بهێنێت.